AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٠ ١٦:٤٦

وەزیری دەرەوەی ئێران: نابێ ڕێگە بدەین وڵاتانی ناوچەکە دابەش بکرێن

وەزیری دەرەوەی ئێران: نابێ ڕێگە بدەین وڵاتانی ناوچەکە دابەش بکرێن

وەزیری دەرەوەی ئێران : نابێ ڕێگە بدەین ڕژێمی زایۆنی بگاتە ئامانجی خۆی بۆ دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە و بچووکیان کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەید عەباس عێراقچی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ بەدر بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عەمان وتی: پەیوەندی ئێران و عەمان پەیوەندی مێژوویی و بنەماییە و ڕوو لە گەشەیە.

وتیشی: ئێمە جەختمان لەسەر پاوەجێی لە ناوچەکە و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ هاتنەدی ئاشتیە.

زیادیشی کرد: ئەمڕۆ سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە لەوانە فەلەستین، یەمەن ، لوبنان و سووریە قسەمان کرد.

جەختیشی کرد کە پرسە ناوخۆییەکانی هەر وڵاەێک بەو وڵاتەوە پەیوەندی هەیە و هیچ کەس مافی دەستێوەردانی نییە.

لەبارەی یەمەنەوە وتی: ئێران و عەمان داوای یەکگرتوویی یەمەن دەکەن و دژی دابەش بوونی ئەو وڵاتەن.

News ID 58205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha